🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

محەمەداوی: هەموو سیناریۆیەكی پێشبینیكراومان داڕشتووە بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی زیارەتی ئەربەعینی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 13:41

نەجەف - INA - حەیدەر فەرمان

ئەمڕۆ شەممە فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی بۆ زیارەتی ئەربەعینی دووپاتی كردەوە كە هەموو سیناریۆ ئەگەرییەكان پەرەیان پێدراوە بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی زیارەتی ئەربەعین.ی

لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف بەڕێوەچوو، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و محەمەداوی ڕایگەیاند : ئامادەكارییە ئەمنییەكان بۆ زیارەتی ئەربەعینی زوو دەستیپێكرد، لەسەر بنەمای پلانی پێشوەختە بە ئامانجی دڵنیابوون لە ڕەوتی زیارەتكاران و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە پەككەوتنێكی زیارەتكاران، لە هەمان كاتدا دەستكەوتی زیارەتكاران،بەرزترین ئاستی یەكگرتن لە نێوان هەوڵەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاریدا.

محەممەداوی ڕوونیشیكردەوە : لیژنەی ئاسایش سوودی لە ئەزموونی كەڵەكەبووی زیارەتەكانی پێشوو وەرگرتووە و هەموو سیناریۆیەكی ئەگەری پەرەپێداوە بۆ گەرەنتیكردنی سەركەوتنی زیارەتەكە، سەرەڕای ئاستەنگە پێشبینیكراوەكان، بە پلەی یەكەم بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ژمارەی زۆری زیارەتكران.

ئاماژەی بەوەشكرد : هەماهەنگی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە بەپێی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی واژۆكراو و پابەندبوون بە یاسا و ڕێساكانی عێراق، بۆ ڕێكخستنی هاتووچۆی زیارەتكران لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو دەزگا ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان كاردەكەن بۆ پاراستنی زیارەتكاران و دەستەبەركردنی گواستنەوە و خزمەتگوزارییەكان تاوەكو كۆتایی هاتنی زیارەتكاران و بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە.

لای خۆیەوە لیوا عەلی حەمدانی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوەدا كە1200 كامێرا بۆ چاودێریكردنی هاتوچۆی شەقامەكان لە كاتی زیارەتەكەدا جێگیركراون.

ووتیشی: هەماهەنگی لەگەڵ هەموو دەزگا ئەمنییەكان لە چوارچێوەی پلانێكی باش دیاریكراودا دامەزراوە، هەروەها جەخت لەسەر ڕێگریكردن لە بە سەربازیكردنی شارەكان كراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)