🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دارایی: ستایشكردنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ چاكسازییەكانی حكومەت دەكات، ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی متمانەی نێودەوڵەتییە بە ئابووری عێراق

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 13:41

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە فالح ساری وەزیری دارایی دووپاتی كردەوە كە ستایشی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ ئەو چاكسازیانەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە جێبەجێ كراون، ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی متمانەی نێودەوڵەتییە بە ئابووری عێراق. جەختی لە بەردەوامی بەرنامەكانی چاكسازی كردەوە بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری دارایی و پاڵپشتیكردنی گەشەپێدانی بەردەوام.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە : كۆبوونەوەكەی نێوان شاندی حكومەت بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و كریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری كارگێڕی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن دی سی، نوێنەرایەتی بڕگەیەكی گرنگە لە بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و پاڵپشتیكردنی ئەو چاكسازییە ئابووری و داراییانەی كە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێدەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد : ستایشكردنی بەڕێوەبەری كارگێڕی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ ڕێوشوێنەكانی چاكسازی بەتایبەتی لە بوارەكانی چاكسازی دارایی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی متمانەی نێودەوڵەتییە بە ئابووری عێراق و بە هەنگاوەكانی حكومەت كە ئامانجیان بنیاتنانی ئابوورییەكی هەمەچەشنتر و بەردەوامترە.

ساری ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆرگانە نیشتمانییەكان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان، كە بەشدارە لە بەرزكردنەوەی سەقامگیری دارایی، بەرزكردنەوەی كارایی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی، باشتركردنی ژینگەی وەبەرهێنان، و تواناكردنی كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی ڕۆڵێكی زیاتر بگێڕێت لە گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)