بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی حەشدی شەعبی، پشتڕاستی كردەوە كە چوار ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بە 15 ساڵ زیندانی سزادراون.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : دادگای تایبەتمەندەكەیان سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر چوار ئەندامی داعشدا سەپاندووە، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاسایی و لێكۆڵینەوەكان دوای دەستگیركردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لێكۆڵینەوە و ئاسایشی خۆپارێزی كە بەشێكە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دیسیپلین لە چوارچێوەی دەستەی حەشدی شەعبی.
ئاماژە بەوەشكراوە : دەستگیركردنەكان لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد و هەوڵی مەیدانی چڕ بووە، كە بووەتە هۆی دەستنیشانكردنی شوێنەكانیان و دەستگیركردنیان بەپێی ڕێكارە یاساییەكان، ئەوەشی خستۆتەڕوو، لێكۆڵینەوەكان پەیوەندی سزادراوانیان بە ناوچەی بەناو ولایە فەللوجەی داعش پشتڕاستكردووەتەوە، دوابەدوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان، ڕەوانەی دادگای تایبەتمەندی دەستەی حەشدی شەعبی كران، كە بەپێی یاسا سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی دەركرد،لە كۆتایی بەیاننامەكەدا دووپاتكرایەوە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دیسیپلین لە چوارچێوەی دەستەی حەشدی شەعبی پابەندە بە جێبەجێكردنی ئەركە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی و بەدواداچوون بۆ توخمە تیرۆریستییەكان و شانە خەوتووەكان بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی یاسایان بكەنەوە، بەشدارە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هاوڵاتیان.