🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك وەزیران ئامادەكاری حەوت بانكی عێراقی بۆ گەڕانەوەی كەناڵەكانی ناردنی بانكی دەرەوە ڕاگەیاند

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 12:50

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەكاری حەوت بانكی عێراقی بۆ گەڕانەوەی كەناڵەكانی ناردنی بانكی دەرەوە ڕاگەیاند.

لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرابوو، سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: پێشوازی لەو لێكتێگەیشتنە دەكەین كە لە نێوان بانكی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكادا گەیشتووە، كە نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات لە پرۆسەی چاكسازی لە كەرتی بانكی و پتەوكردنی یەكگرتنی لەگەڵ سیستەمی دارایی جیهانیدا.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەكردنی حەوت بانكی عێراقی بۆ گەڕانەوەی كەناڵە بانكییە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەكان بە دراوەكانی دیكە، وەك پێشەكییەك بۆ وەرگرتنەوەی شایستەیی خۆیان بۆ مامەڵەكردن بە دۆلاری ئەمریكی دوای تەواوكردنی مەرجەكانی پابەندبوون و حوكمڕانی، سەركەوتنی ئەو ڕێبازە چاكسازییە داراییە پشتڕاستدەكاتەوە كە لەلایەن حكومەتەوە پەسەندكراوە. هەروەها متمانە بە كەرتی بانكی عێراق بەهێزتر دەكات و ئاسۆی فراوانتر بۆ ئابووری نیشتمانی و وەبەرهێنان دەكاتەوە.

زەیدی دووپاتی كردەوە : كە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی چاكسازییە دارایی و بانكییەكان و چەسپاندنی پرەنسیپەكانی شەفافیەت و حوكمڕانی، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی عێراق بكات و پێگەی ئابووری عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەرز بكاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)