نێودەوڵەتی – INA
تۆڕی " CBS نیوز"ی ئەمریکی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند کە بەهۆی بۆردومانێکی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی لە ئوردن چەند سەربازێکی ئەمریکی برینداربوون.
CBS نیوز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە: "چەند سەربازێکی ئەمریکی برینداربوون دوای ئەوەی دامەزراوەکانیان کەوتوونەتە بەر بۆردومان، ئەمەش لە چوارچێوەی هێرشێکی ئێراندا بۆ سەر دوو بنکەی ئوردنی لەم هەفتەیەدا."