بەغداد - INA
یانهی مەسافی شیمال نازناوی ڕکابەرییەکانی خولی نایابی فوتساڵی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی (4 - 1) لە یانهی ئۆسرهی بردەوە.
یەکێتی تۆپی پێی عێراقی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: " یانهی مەسافی شیمال نازناوی ڕکابەرییەکانی خولی نایابی فوتساڵی بۆ وەرزی 2025/ 2026 بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی (4 - 1) لە یانهی ئۆسهرهی بردەوە. یارییەکە بە ئامادەبوونی غالیب زامیلی، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، و زیاد شامل، جێگری سەرۆکی لێژنەی فوتساڵ و تۆپی پێی کەناراوی بەڕێوەچوو، کە مەدالیا و خەڵاتەکان و قەڵغانی خولەکەیان بەسەر یانهی مەسافی شیمال پاڵەوان و ئۆسهرهی خاوەن پلەی دووەمدا دابەشکرد، لە کاتێکدا یانهی 'حەدباء' كه پلەی سێیەمی بردەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی (8 - 4) لە یانهی 'کازمیە'ی بردەوە."
له راگهیندراوهكه ئەوەشی هاتووه كه: "مورتەزا عەلی لە یانهی مەسافی شیمال نازناوی گۆڵکاری خولەکەی بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ بەدەستهێنا، لە کاتێکدا مورتەزا حسێن، گۆڵپارێزی ئۆسهره وەک باشترین گۆڵپارێز هەڵبژێردرا، و حسێن عەبدولڕەزا، ڕاهێنەری یانهی مەسافی شیمال وەک باشترین ڕاهێنەری وەرزەکە دەستنیشانکرا، و خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزەکەش بەخشرا بە عەلی سەمیر، یاریزانی یانهی مەسافی شیمال."