🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار دەکات و داوای هەڵوێست لە حکومەتی فیدراڵ و نێودەوڵەتی دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/17 17:56

هەولێر INA

ئەمڕۆ هەینی ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بە "بێ پاساو" ناوبرد و بە توندی ئیدانەی کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشانە بهێنێت، هاوکات داواشی لە حکومەتی فیدراڵی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، هەڵوێستی پێویست بنوێنن و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)