بەدواداچوون - INA
بە کۆدەنگ "ئاندی بێرنهام "بە سەرکەوتنی وەک سەرۆکی نوێی پارتی کرێکارانی بەریتانیا هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی "کێر ستارمر"ئەم هەڵبژاردنە دوای ئەوە هات کە "بێرنهام" وەک تەنیا کاندید مەرجەکانی خۆپاڵاوتنی تەواو کرد و پشتیوانییەکی بەهێزی پەرلەمانتارانی پارتەکە و سەندیکاکانی کرێکارانی بەدەستهێنا.
بڕیارە دوای تەواوبوونی ڕێکارە دەستوورییەکان و ڕاسپاردنی بە فەرمی لەلایەن پاشا "چارڵزی سێیەمەوە"بێرنهام پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.
ئەم گۆڕانکارییەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی" کێر ستارمر" لە سەرۆکایەتیی پارتەکە و حکومەت دێت.