🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حکومەتی هەرێمی کوردستان: هێرشە ناڕەواکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/17 17:38

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 17ی مانگی حەوتی 2026، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە ناڕەواکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە حکومەتی هەرێم لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە هێرشەکانی ئێران شەرمەزار دەکات و دەڵێت " ئێمە ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و جەختیش دەکەینەوە لەوەی کە بەردەوام بوونی هێرشەکانیان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێکدانی سەقامگیری تەواوی ناوچەکە."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا حکومەتی هەرێم داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکات ئەم هێرشانە ڕابگرێت و نوسیویەتی" لە کاتێکدا ئێمە داوا دەکەین کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم پەرەسەندنە ڕابگرێت، داواش لە حکومەتی فیدراڵی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کۆتایی بەم پێشێلکارییانە بهێنن."

دوابەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و کەنداو چڕتر کردووەتەوە لەوانەش هەرێمی کوردستان.

ئەمەریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەش زنجیرە شەپۆلی هێرشی توندی لە دژی ئێران ئەنجامداوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)