دواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی،نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهان بەرزبویەوە، دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران هێرشەکانیان لە ناوچەی کەنداودا چڕتر کردۆتەوە و بۆتە هۆی تێکدانی جوولەی نەوت لە ڕێگەی گەروویی هورموزەوە.
گرێبەستی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت 1.05 دۆلار،و نزیکەی 1.25% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە 85.28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها گرێبەستی داهاتووی نەوتی خامی ڕۆژاوای تەکساسی ئەمریکی 1.03 دۆلارە، کە 1.3% بەرزبوەوە و گەیشتە 79.98 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک،کە زیانەکانی دانیشتنی پێشووی قەرەبوو کردەوە.
هەروەک هەردوو جۆری نەوتی خامی سەرەکی نزیکەی 12.0% لەم هەفتەیەدا بەرزبۆتەوە،و نەوتی خامی برێنت بەرەو تۆمارکردنی سێیەم قازانجی هەفتانەی لەسەریەک دەڕوات، لە کاتێکدا نەوتی خامی ئەمریکی بەرەو تۆمارکردنی دووەم قازانجی هەفتانەی دەڕوات.
سەرچاوە: عەربیە