🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری گەیاندن: هەلی کار بۆ 100 گەنجی بەتوانا دەرەخسێنین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/17 15:35

بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی، مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، پلانێکیان ئامادە کردووە بۆ ئەنجامدانی کێبڕکێیەک کە ئامانج لێی دۆزینەوە و ڕاکێشانی 100 گەنجی بەتوانا و لێهاتوو لە بوارە تەکنیکییەکاندا لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق.

سەنەد،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی گەیاندن کار لەسەر ڕێکخستنی کێبڕکێیەک دەکات بۆ 100گەنج، کە 50 کەیان دەرچووی زانکۆ و پسپۆڕی بوارەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنین،و ئەندازیاری گەیاندن و (پڕۆگرامینگ) دەبن، هاوکات 50 گەنجەکەی تر لە دەرەوەی ژینگەی ئەکادیمی دەبن کە خاوەنی بەهرە و توانای تەکنیکین، بەو مەرجەی لە تاقیکردنەوە تایبەتەکانی کێبڕکێکەدا دەرچن.

وەزیری گەیاندن ئاماژەی بەوەشدا: ئەم کێبڕکێیە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ هەڵبژاردنی کۆمەڵێک گەنجی بەهرەمەند لە سەرجەم پارێزگاکان، بەجۆرێک کە خولی ڕاهێنانی ناوخۆیی و دەرەکییان پێشکەش بکرێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی تواناکانیان و کردنەوەی ئاسۆی نوێ لە بەردەمیاندا.

لە کۆتایی قسەکانیدا "سەنەد " جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت باوەش بۆ توانایی ئەو گەنجانە دەکاتەوە و دەستبەرداری بەهرەوتوانایی عێراقییەکان نابێت، کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنیان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەپێدانی توانا و لێهاتووییان، بەمەبەستی سوودوەرگرتن لێیان لە پێشخستنی کەرتی گەیاندن و تەکنەلۆژیا لە عێراقدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)