🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەهۆی هێرشێک بۆ سەر کەمپی سورداش دوو پێشمەرگە بریندار دەبن

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/17 14:29

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی تر هێرش کرایە سەر کەمپی سورداشی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان لە نزیک سلێمانی.

ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو پێشمەرگەمان بریندار بوون. لە ئێستادا بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە."

ئەم هێرشەش پاش هێرشێکی تری بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو بۆ سەر بۆ سەر بناری شاخەکانی زڕگوێزەڵە لە سلێمانی کە تیایدا 9 پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ئیدریس کولاهدوزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران بەشەش مووشەک هێرشی کردە سەرمان و مووشەکەکان بەر بناری شاخەکانی زڕگوێزەڵە کەوت و سەرئەنجام نۆ پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندارن و برینی هەندێکیان سەختە."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:19 تا 5:25، سیستمی بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.

ئەم هێڕشانەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان پاش ئەوەیە کە ئەمەریکا گەمارۆ و هێرشەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئیران چڕتر کردووەتەوە بە مەبەستی زیاتر تێکدانی توانا سەربازییەکانی ئێران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)