🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دۆناڵد ترامپ دەڵێت ژنێکی هاووڵاتی ئەمەریکا لە ئێران ئازاد کراوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/16 16:56

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ژنێکی هاووڵاتی ئەمەریکا کە دەرچوونی لە ئێران قەدەغە کرابوو، ئازاد کراوە.

سەرۆکی ئەمەریکا لە هەژماری تروت سۆشیال، نووسیویەتی ئێران ڕێگەی داوە بە ژنێکی ئەمەریکایی کە لە مانگی یازدەی ساڵی 2024ەوە لە ماوەی سەرۆکایەتی جۆ بایدندا بە هەڵە دەستبەسەر کراوە، ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

دۆناڵد ترامپ بە ئاماژەدان بە تەندروستی و سەلامەتی ئەو ژنە نووسیویەتی "ئەم کارەی ئێران وەک نیشانەی نیازپاکی بەرز دەنرخێنین.هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەمەریکایی دوای زیاتر لە ساڵێک قەدەغەی گەشتکردن ئێران بەجێدەهێڵێت."

کەناڵی سی بی ئێس بڵاویکردووەتەوە ئەو کەسە بە تۆمەتی "سیخوڕی" و "هاوکاری لەگەڵ دوژمن" بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەرچوونی لە ئێران قەدەغە کرابوو.

پارێزەری ئەو ژنە کە ناوی دینا کەراری-یە لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی ناوبراو لە مانگی دوازدەی ساڵی 2024ەوە ڕێگەی پێنەدراوە ئێران بەجێبهێڵێت بەهۆی تۆمەتە ساختەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کەراری ئێستا ئازادە و "سەلامەتە و دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)