🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

خوێندنی باڵا: پێشکەشکردنی داواکاری بۆ گواستنەوە و میوانداری تا ١٣ی ئاب بەردەوام دەبێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/16 16:32

بەغدا – INA

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ گواستنەوە (نقل) و میوانداریی (استضافة) خوێندکاران تا ١٣ی ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە: "پێشکەشکردنی فۆرمی گواستنەوە و میوانداری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧، بە شێوەی ئەلیکترۆنی و تەنها لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (HEPIQ) بەردەستە."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە وادەی پێشکەشکردن تا کۆتایی دەوامی فەرمیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

بۆ گواستنەوە (نقل):

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)