بەغدا – INA
وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی شێلانی ژمارەیەک سەردانیکەر لە پارێزگای بەسرە، ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەیف بەدر، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی، ڕاستەوخۆ و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستیی بریندارانی ڕووداوەکەی بەسرە دەکات."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئامارە سەرەتاییەکان تۆمارکردنی لانیکەم ٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ١٢ برینداریان نیشان داوە"؛ ڕوونیشیکردەوە کە وەزیری تەندروستی فەرمانی داوە بە خستنەگەڕی هەموو تواناکانی دامەزراوە تەندروستییەکان و تیمەکانی ئەمبوڵانس، بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری بەپەلە بە بریندارەکان و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە پزیشکییە پێویستەکان.