بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا، هاوکاری هاوبەشی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراودا تاوتوێ کرد.
ڕاگەیاندنی داد لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، چاوی کەوت بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا، جۆناتان پاوڵ."
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەردوولا لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردووە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراودا."