🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار تەئكید دەكاتەوە عێراق گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری دەدات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/15 15:50

بەغداد – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە: عێراق گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و فراوانکردنی بوارە جیاوازەکانی هاوکاری دەدات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەنتۆنیۆ کۆستا پێگەیشت، کە تێیدا سەرجەم پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد."

سەرۆک کۆمار لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دووپاتیکردەوە: "عێراق گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و دامەزراوەکانیاندا دەدات، لەگەڵ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاریی سیاسی، ئابووری، وەبەرهێنان و گەشەپێدان، و هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە هاوبەشەکاندا."

جەختیشی لەسەر "پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، و پشت بەستن بە گفتوگۆ و ئامرازە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بە شێوازێک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، و گەلانی ناوچەکە لە گرژی و ململانێی زیاتر بەدوور بگرێت."

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دووپاتیکردەوە: "کۆمەڵەی یەکێتیی ئەوروپا پەرۆشە بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەش بەو شێوازەی کە گەشەپێدانی بەردەوام بەدیبهێنێت و ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی بەهێز بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)