بەغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند کە ٢٨ هەزار دەنکە حەبی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی کە جەختی لەسەر لەناوبردنی سەرجەم بازرگانان و بڵاوکەرەوەکانی مۆتەکەی ماددە هۆشبەرەکان کردووەتەوە، و بەپێی زانیاریی ورد، بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فیرقەی حەوتی پیادە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەردەوام، توانییان بازرگانێکی تۆمەتبار بە بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە قەزای ڕومانە لە ئەنبار، دەست بەسەر ٢٨ هەزار دەنکە حەبی هۆشبەر لە جۆری (کاپتاگۆن)دا گیرا کە پێی بووە."
راشیگەیاند: "تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای عێراقی و بەپێی ماددەی (٢٨)ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان داواکراو بووە،" جەختیشی کردەوە کە "تۆمەتبارەکە لەگەڵ کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکاندا بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی ڕادەست کراون."