🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە نەینەوا ڕاگەیاند

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/15 12:26

بەغداد ـ INA

دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: کە یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکردووە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "هێزێکی هاوبەش لە لیوای (75) لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی/بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای نەینەوا، و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەینەوا/سەنتەری شارۆچکەی بەری چەپ، و سریەی ئەرکەکانی نەینەوا، لەگەڵ هێزێک لە سوپای عێراق و پۆلیسی نەینەوا، ئەرکێکی ئەمنی جۆرییان لە ناحیەی ڕەبیعە ئەنجامدا."

ئەوەشی خستەڕوو کە: "ئەرکەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (س. ن)، کە بەپێی حوكمەكانی ماددەی (4/1ی تیرۆر) داواکراو بوو، ئەمەش لە کاتی ئامادەبوونیدا لە ناحیەی ڕەبیعە"، ڕوونیشیکردەوە: "ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)