بەغداد - INA
وەزیری نەوت باسم محەمەد خزەیر عەبادی، لەگەڵ جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا جەیمس دانلی، ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەشیان لە بواری وزەدا تاوتوێ کرد.
وەزارەتی نەوت لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "وەزیری نەوت باسم محەمەد خزەیر عەبادی، لەگەڵ جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا جەیمس دانلی کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا عەلی سەعدی وەهیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی بەسرە باسم عەبدولکەریم، و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) عەلی نزار."
ههروهها له راگهنیدراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "هەردوولا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە تێیدا تاوتوێی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری وزەدا کرا."