🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: عێراق نابێتە شوێنی دەستپێک بۆ بەئامانجگرتنی هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 22:17

بەغداد - INA

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە عێراق نابێتە شوێنی دەستپێک بۆ بەئامانجگرتنی هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە.

فەرماندەییەکەلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی سوپا فەریق یەکەم ڕوکن هێزە تایبەتەکان عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق یەکەم ڕوکن قەیس محەمەداوی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەڕێوەچوو کە تێیدا سەرۆکی دەزگای دژەتێرۆر، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، ژمارەیەک لە سەرکردە ئەمنییەکان و سەرۆکی ئاژانس و فەرمانگە ئەمنی و هەواڵگرییەکان ئامادەبوون، جگە لە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنی داخراوەوە (ڤیدیۆ کۆنفرانس)."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "کۆبووەوەکان تاوتوێی ڕێگاکانی پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی کەرتەکان، دابینکردنی ئاسایشی ئامانجە گرنگەکان و سنوورە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، و پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکانیان کرد."

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەختیان کردەوە کە "عێراق نابێتە شوێنی دەستپێک بۆ بەئامانجگرتنی هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەیان، لە بەرامبەریشدا دەبێت سەروەری، ئاسایش و سەقامگیری عێراق ڕێزی لێ بگیرێت"، هاوکات پێداگرییان لەسەر "گرنگیی مامەڵەکردنی توند لەگەڵ هەر هەوڵێک بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان، یان تێکدانی ئارامیی ئاسایشی ناوخۆ، یان زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دراوسێکانی و دەوروبەریدا" کردەوە.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە "لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، چەند ڕاسپاردە، فەرمان و ڕێنماییەک سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەوەکان لە سەرجەم کەرتەکانی بەرپرسیارێتیدا پەسەند کران."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)