🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پۆلیسى سلێمانى : سێ تۆمەتبارە لەسەر دزینى دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 22:02

سلێمانى– INA

پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند کە لە بەردەم ماڵى هاوڵاتییەک، دوو ماتۆڕسکیلیان دزیوە.

پۆلیسى سلێمانىلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیداهاتووه‌ " دواى ئەوەى هاوڵاتییەک لە لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆ سکاڵای تۆمارکرد کە لەبەردەم ماڵەکەیدا دوو ماتۆڕسکیلی لێدزراوە، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوەو بەسود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆوە هەر سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و هەروەها لەکاتی لیکۆڵینەوەکان دانیان ناوە بە 10 تاوانی دزینی ماتۆڕسکیلی تردا لەگەڕەکانی شاری سلێمانی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)