🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی کارەبا : لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 19:32

بەغداد – INA

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندنی بەرنامەیەکی (ئەپڵیکەیشنێکی) ئەلیکترۆنی لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕاگەیاند، کە ڕێگە بە هاوڵاتییان دەدات سەیری ئەو قەرزانە بکەن کە لەسەریان کەوتووە، لەگەڵ ڕەخساندنی ئەگەری قیستکردنیان.

وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن، خالید غەزای عەتیە، لەسەرۆکایەتیی شاندێکی بارەگای وەزارەتدا، سەردانی کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاستی کرد، و سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت حەیدەر محەمەد جەواد، یاریدەدەری کاروباری دابەشکردن، بەڕێوەبەرانی بەشەکان، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی لقەکان و کادرە پێشکەوتووەکان لە ڕێگەی بازنەی ئەلیکترۆنییەوە (ڤیدیۆ کۆنفرانس)."

راگه‌یندراوه‌كه‌ ڕوونی کردەوە کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی هەڵمەتی نیشتمانیی گەورە بۆ لادانی سەرپێچی و زیادەڕۆییەکان، نیشاندەرەکانی ئێستای بەرهەمهێنان، و بڕی غازی هاوردەکراو و ڕەنگدانەوەی ئەمانە لەسەر سەقامگیریی پێدانی کارەبا تاووتوێ کران."

بریکاری وەزارەت جەختی لەسەر "دووقاتکردنەوەی هەوڵە مەیدانییەکان لە لقەکانی کۆمپانیاکە و خێراکردن لە لادانی سەرجەم جۆرەکانی سەرپێچی و زیادەڕۆیی، بە تایبەتیش ئەو بارە کارەباییە بەرزانە کردەوە، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی ڕاگەیاندن تایبەت بە دەستگرتنەوە بە بەکارهێنانی وزە، و هۆشیارکردنەوە لەسەر ئەو سزا یاساییانەی کە بەهۆی سەرپێچییەوە دەسەپێنرێن بەپێی بڕگەکانی ماددەی (٤٤٤)."

بریکاری وەزارەت ڕێنمایی دا بە "دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەرەستانەی کە بەکارهێنراون، ڕێکخستنی کۆنووسی هاوبەشی دەستبەسەرداگرتن، و بەدواداچوونی داوا یاساییەکان تا یەکلاکردنەوەیان، لەگەڵ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ بنکەکانی پۆلیسی ناوخۆیی و کارەبا بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی هەڵمەتەکە بە لێهاتوویی و کاریگەرییەوە."

بریکاری وەزارەت ئاماژەی بە "نزیکبوونەوەی ڕاگەیاندنی کاربەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی کرد کە ڕێگە بە هاوڵاتییان دەدات سەیری ئەو قەرزانە بکەن کە لەسەریان کەوتووە، لەگەڵ ئەگەری قیستکردنیان بەپێی یاسا کارپێکراوەکان،" ڕوانیشی کردەوە کە "وەزارەت دەسەڵاتی داوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ دەستبەرداربوون لە سکاڵاکان دوای وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکان و ڕاگرتنی ڕێکارە یاساییەکان، لەگەڵ پاراستنی مافی گشتی ،" جەختیشی کردەوە کە "هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ ئەدای بەڕێوەبەرانی لقەکان، کەرتەکان، سەنتەرەکانی چاککردنەوە، بەشەکان و ئەو هۆبەیانەی کە پەیوەندیدارن بە جێبەجێکردنی هەڵمەتەکەوە دەکرێت، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدا و بەدیهێنانی ئامانجە دیاریکراوەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)