🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پەروەردە (١.٠٢٩) ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت لە میسان دەگەڕێنێتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 13:23

بەغداد - INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، گەڕاندنەوەی (١.٠٢٩) ملیار دیناری بۆ خەزێنەی دەوڵەت لە پارێزگای میسان ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەدواداچوونی یەکگرتنی فەرمانبەریدا (التقاطع الوظيفي).

وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "وەزارەتی پەروەردە، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی میسان، بڕی (١,٠٢٩,٦٤١,٠٠٠) دیناری بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە، ئەمەش لەپێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری پەروەردە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی جەواد کازم سوڵتان سه‌گری."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتوووه‌ كه‌: "پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارەکە دوای بەدواداچوونێکی وردی یەکەی یەکگرتنی فەرمانبەری ئەنجامدرا، بەپشتبەستن بە ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پەسەندکراوەکان لە چوارچێوەی وردبینیکردنی دۆسیەکانی یەکگرتنی فەرمانبەریدا."

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، وەزارەت جەختی کردووەتەوە لەسەر "بەردەوامبوونی بەڕێوەبەرایەتییەکانی لە بەدواداچوونی دۆسیەکانی سامانی گشتی و جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی لە لایەن هەردوو وەزارەتی پەروەردە و داراییەوە دەردەچن، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە دروستیی ڕێکارە کارگێڕییەکان و پاراستنی مافەکانی دەوڵەت بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)