بەغداد - INA - محەممەد تالبی
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، سەنیا تەمیمی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند دژ بەو لایەن و کەسانەی کە دەبنە هۆی پیسبوونی ڕووبارەکان.
تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان چەندین داوای یاسایی دژ بەو لایەنانە تۆمارکردووە کە بوونەتە هۆی پیسبوونی هەردوو ڕووباری دیجلە و دیالە، و کێشە یاساییەکانیشی بردۆتەوە و ڕەوانەی جێبەجێکردن کراون، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع هیچ جێبەجێکردنێک نەبووە."
وتیشی: "قەبارەی پیسبوونی ئێستا، لەگەڵ ئەو بڕە پارە زەبەلاحانەدا ناگونجێت کە بۆ پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ خەرج کراون."
ئاماژەی بەوەش دا، کە "ئەو بەسەرکردنەوە هاوبەشەی وەزارەت لەگەڵ وەزیری ژینگە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەکانی پیسبوونەکە ئەنجامیداوە، لە دوایدا ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران دەکرێت؛ بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری خێرا دژ بەو لایەنانەی کە هۆکاری ئەم پیسبوونەن."