بەغداد - INA
وەزارەتی داد، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکاریی ئەو ڕووداوە هاتوچۆیەی ڕوونکردەوە کە بەسەر وەزیرەکەیدا هاتبوو.
موراد ساعدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "دەمانەوێت ڕوونکردنەوە بدەین لەبارەی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەو ڕووداوە هاتوچۆیەی کە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا هات کە خالد شوانی، وەزیری داد و بە هاوڕێیەتیی زیا تمیمی، بریکاری وەزارەتی هەڵگرتبوو. ڕووداوەکە کاتژمێر نۆی و نیوی شەوی دووشەممە لەسەر ڕێگای خێرای بەغداد بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕوویدا، ئەمەش بەهۆی خۆکێشانی ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییەکەوە بە ئۆتۆمبێلی وەزیردا."
به گوێرهی راگهیندراوهكه ناوبراو وتیشی: "بەپێی هێلکاریی فەرمیی هاتوچۆ، سەلمێنراوە کە ڕێژەی هەڵەکە (١٠٠٪) لەسەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بووە، ئەمەش لە ئەنجامی تیارەوی (خێرایی لەڕادەبەدەر) و پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتوچۆوە بووە کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ڕووداوەکە."
جەختیشی کردەوە کە "ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە، و زیانەکان تەنها زیانی ماددی بوون."