نێودەوڵەتی – INA
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگەیاند، بەهۆی بەرکەوتنی مووشەکەوە ئاگر لە دوو کۆگای ناوچەی گۆلۆسییڤسکی لە پایتەختی ئۆکرانیا کەوتووەتەوە.
کلیچکۆ لە ڕێگەی کەناڵی تایبەتی خۆی لە تێلیگرام نووسیویەتی: "دوو بەرکەوتنی مووشەکی لە کۆگاکانی دوو ناونیشانی جیاواز لە ناوچەی گۆلۆسییڤسکی تۆمارکراون، و ئاگر لە هەردوو شوێنەکەدا کەوتووەتەوە."
پێشتریش ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتی کردبووەوە کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا سیستمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا نەیتوانیوە ڕووبەڕووی مووشەکە بالیستییەکانی ڕووسیا ببێتەوە و تێکیان بشکێنێت، و جارێکی دیکە داوای هاوکاری لەم بوارەدا لە هاوپەیمانەکانی کردەوە.
سەرچاوە: ڕووسیا تودەی