🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران و نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە گرنگیی پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 04:41

بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، و نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، تۆم باراک، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە گرنگیی پشتگیریکردنی ئەو هەوڵانە کردەوە کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، هاوکات پێداگرییان لەسەر ئەو ڕۆڵە تەوەرەییە کرد کە دەکرێت عێراق لە لێکنزیککردنەوەی دیدو بۆچوونەکاندا بیگێڕێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بە کاتی بەغداد، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، پێشوازی لە تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق کرد، و لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا."

راگەیەندراوەکە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌: " لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ڕەوتی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو گەشەسەندنەی کە لەم دواییانەدا بەخۆیانەوە بینیویانە کرا، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری و هاوبەشی."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دیدارەکە باسی لە پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرد، شانبەشانی گرنگیی پشتگیریکردنی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانە، لەگەڵ ئەو ڕۆڵە تەوەرەییەی کە عێراق دەتوانێت لە لێکنزیککردنەوەی دیدوبۆچوونەکان و بەشداریکردن لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی بیگێڕێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)