🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمەریکا هەڵمەتێکی بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی دادگای سزای نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/13 23:17

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دادگای سزای نێودەوڵەتییە لەسەر سەروەریی ئەمەریکا.

وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕۆبیۆ لەو بارەیەوە گوتی، ئەو هەڵمەتە بە بەشداری چەندین دەزگای حکومی بەڕێوە دەچێت و لەو ڕێگەیەوە ڕێگە لە کاریگەرییەکانی ئەو دادگایە لەسەر سوپا و کارمەندانی ئەمەریکا دەگیرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە، بڕیارەکانی دادگای ناوبراو بۆ دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئەندامانی سوپا و کارمەندانی ئەمەریکا مەترسی لەسەر سەروەریی ئەمەریکا دروست کردووە.

هەمان ڕاگەیەندراو دیاری کردووە کە ئەمەریکا ئەندامی پەیماننامەی ڕۆما نییە و هەموو سەرۆکەکانی ئەمەریکاش لە دژی بڕیارەکانی ئەو دادگایە لەسەر هاووڵاتییانی ئەمەریکایی وەستاونەتەوە هەر لە کاتی ڕاگەیاندنی پەیمماننامەکەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا چەندین هەنگاو بۆ بەرپەرچدانەوەی بڕیارەکانی ئەم دادگایە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت لەوانە بانگکردنەوەی دیپلۆماتە ئەمەریکاییەکان لەو وڵاتانەی کە پشتگیری ئەو دادگایە دەکەن، دروستکردنی فشاری دیپلۆماسی لەسەر وڵاتە ئەندامەکان، بانگێشتکردنی ئەو وڵاتانەی کە لەو دادگایەدا ئەندام نین بۆ کاری هاوبەش، هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا و قەدەغەکردنی گەشتکردن لە ئەندامانی ئەو دادگایە و تەنانەت زیادکردنی سزاکان لە دژی دادگای ناوبراو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هەموو بژاردە دیپلۆماسییەکان بەکار دەهێنن و ڕێگە نادەن دادگای ناوبراو ببێتە مەترسی لەسەر سەروەری و بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)