🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕاپۆرتی سەرەتایی لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی گراهام بڵاوکرایەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/13 19:11

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی پشکنەری پزیشکی واشنتن دی سی، سیناتۆری کۆماری لیندسی گراهام، بەهۆی پچران یان دڕانی شاخوێنبەری دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

دڕانی شاخوێنبەر (Aortic Dissection) حاڵەتێکی کتوپڕ و مەترسیدارە کاتێک درز یان قڵیشان لە چینەکانی دیواری سەرەکیترین بۆری خوێندا (شاخوێنبەر) ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی چوونەژوورەوەی خوێن لە نێوان چینەکاندا.

نووسینگەی گراهام ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنەری پزیشکی دڕانی شاخوێنبەری گراهام دەگەرێنێتەوە بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.

ئەنجامە سەرەتاییە پزیشکییەکان بۆ گیان لەدەستدانی لەناکاوی گراهام ڕاگەیەنراون، بەڵام پشکنەری پزیشکی چاوەڕێی ڕاپۆرتەکانی ژەهراویبوون دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانی ویلایەتی کارۆلینای باشوور و هاوپەیمانی نزیکی سەرۆک ترامپ و دۆستی کورد، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گراهام لە ساڵی 2003ەوە نوێنەرایەتی کارۆلینای باشوور دەکات لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا و پێشتریش چوار خول لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کاری کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)