🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سێنتکۆم ڕایگەیاند خولی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران کۆتایی هاتووە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/13 16:08

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕایگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە خولی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کۆتایی پێهێناوە و دەیان ئامانجیان لە چەندین شوێن لەناو بردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکان سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران، ڕاداری کەنار دەریاکان، توانای مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەروەها بەلەمە بچووکەکانی ئێرانی بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگی، کەشتی دەریایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردووەتە ئامانج.

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە کەمکردنەوەی توانای ئێرانە بۆ بەردەوامبوون لە هێرشکردنە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە تەنگەی هورمز. فەرماندەییەکە هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەنگەی هورمز ڕێڕەوێکی گرنگە بۆ بازرگانی جیهانی و هێزەکانی ئەمەریکا بەتەواوی ئامادەکارییان بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی بازرگانی لەم ڕێڕەوی ئاوییەدا کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)