یاریگا – سەرکەوتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 2026، بووە هۆی ئەوەی تیمی ناوبژیوانانی ئەم وڵاتە چیدیکە نەتوانن یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەببەن. رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، بەپێی یاساکانی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، بوونی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە چوارگۆشەی زێڕیندا رێگری دەکات لەوەی ناوبژیوانانی سەرەکیی هەمان وڵات لە یارییەکانی پێشکۆتایی، دیاریکردنی پلەی سێیەم و یاریی کۆتاییدا ئامادە …