سەرکردەکانی ئەوروپا دوای کۆچی دوایی سیناتۆری بەناوبانگی ئەمەریکایی لینزی گراهم، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ڕادەگەیەنن و وەک لایەنگرێکی بەهێزی ئۆکرانیا و ناتۆ و هاوپەیمانی هەردووبەری ئەتلانتیک، ناودێری دەکەن.
مارک ڕووتە سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، زۆر دڵتەنگە بە هەواڵی کۆچی دوایی گراهم بە داکۆکیکارێکی بەهێزی ئەمەریکا ناوی برد کە "بڕوایەکی پتەوی بە هاوپەیمانی ناتۆ هەبوو." ڕووتە ئاماژەی بەوەشکرد، سیناتۆر گراهم چالاکانە کاری دەکرد بۆ یارمەتیدانی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا و ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر بیری دەکەم".
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گراهم کرد و ڕایگەیاند "تا کۆتایی خەباتی کردووە بۆ پشتگیریکردنی شەڕی ئۆکرانیا بۆ ئازادی". ڤۆن دێر لاین، ستایشی هەوڵەکانی کرد بۆ بەهێزکردنی سزاکانی سەر ڕووسیا و بە "سەرکردەیەکی ئیرادەدار و چاونەترس" ناوی برد کە و گوتی " لە ناخەوە بیری دەکرێت".
فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، گراهمی بە "دۆست و هاوبەشێکی ڕاستەقینەی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانی ترانزئەتلانتیک" وەسف کرد و گوتی "دۆستیکی ڕاستەقینە و هاوبەشی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانی ترانزئەتلانتیک. شان بۆ زیاتر لە چوار دەیە شان بە شانی یەکتر ڕاوەستاین. بیری دەکەم."