بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر بوسەعیدی هاوتا عومانییەكەی بە پێی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن، سەبارەت بە تێپەڕبوونی سەلامەتی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز تاوتوێ كران.
وەزرارەتی دەروەی ئێران لەبەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : كە بەدر بو سەعیدی وەزیرەی دەرەوەی عومان لەسەر هەڵوێستی پرەتسیپی عێراقچی عومان سەبارەت بەپشت بەستن بەدیپلۆماسی بۆ ڕێگرتن لە هەرچەشنە هەڵچوونێك لەناوچەكە دووپات كردەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : بوسەعیدی هیوای خۆی بۆ عێراقچی دەربڕی كە لە ڕێگەی جێبەجێكردنی تەواوی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەوە دۆخی ئەمنی ناوچەكە باشتر بێت.
ڕوونی كردەوە : كە عێراقچی و بوسەعیدی گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی ناوچەكە كردووە، بەتایبەتی پرسی گەرووی هورمز، هەروەها بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووە سەبارەت بە تێپەڕاندنی سەلامەتی كەشتیەكان بەناو گەرووەكەدا، بەپێی مادەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە لەگەڵ ئەمەریكا واژۆ كراوە.