🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کورد لە ئێران ئامادە نەبوو بچێتە بەردەم دادگا

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/11 20:53

دانیشتنی دووبارەی دادگایی وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانیی سیاسیی کورد، ڕۆژی شەممە لە لقی 15ی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوە نەچوو. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هرانا، وریشە مورادی ڕایگەیاندووە کە بەهۆی ئەوەی "بە فەرمی دان بە ناساندنی دادگاکەدا" نانێت ئامادە نیە بەشداری ئەو دادگایە ببێت.

بو گوێرەی ئاژانسی هەواڵی هرانا، پارێزەرانی وریشە مورادی لە دادگا ئامادە بوون، بەڵام ئەبولقاسم سەلەواتی، سەرۆکی لقی 15ی دادگای شۆڕش، بەهۆی ئامادەنەبوونی مورادی، دانیشتنەکەی بەڕێوە نەبرد.

وریشە مورادی لەلایەن هەمان لقی دادگا بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەلەواتی، بە تۆمەتی بەغی یان سەرهەڵدانی چەکداری دژی حکومەتی ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام لقی نۆیەمی دیوانی باڵای وڵات بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکان و جێبەجێنەکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان، سزاکەی هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە گەڕاندەوە بۆ دادگای شۆڕش.

هرانا دەڵێت، وریشە مورادی هێشتا بۆی نیە چاوی بە ئەندامانی خێزانەکەی و پارێزەرەکانی بکەوێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)