🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرپرسێكی ئەمەریكا: بەردەوام دەبین لە گفتوگۆی دوور لەگەڵ ناوبژیوانان لە عومان و قەتەر

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/11 19:17

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە كەناڵی سی بی ئێس لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند كە ئەمریكا درێژە بە دانوستانەكانی دوورەوە لەگەڵ ناوبژیوانان لە عومان و قەتەر دەدات.

تۆڕەكە لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردووەتەوە : بەردەوام دەبین لە گفتوگۆی دوور لەگەڵ ناوبژیوانان لە عومان و قەتەر.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكرد : جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەشت بۆ عومان ناكات، ڕوونیشیكردەوە كە ماركۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارێد كوشنەر نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئاشتی بەشداری ئەو دانوستانانەی لەوێ ناكەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)