🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمەریکا خوازیارە ئێران پابەندبێت بە هێشتنەوەی تەنگەی هورمز بە کراوەیی

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/11 16:50

لە کاتێکدا ئەمەریکا کۆتایی هاتنی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، دانوستانەکانی عومان بە ئامانجی بەدەستهێنانی بەڵێنێکی ئێران بۆ هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی و ڕاگرتنی هێرشەکان و دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەشتیوانی بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە شاری مەسقەت.بە ئامانجی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەدر ئەلبوسەید وەزیری دەرەوەی عومان سەبارەت بە ڕێکخستنەکانی هاتووچۆی کەشتییەکان بە تەنگەی هورمزدا.

هەروەها کەناڵی سی بی ئێس بڵاویکردەوە کە بڕیارە دانوستانەکانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی بە نێوەندگیری عومان بەردەوام بێت.

کەناڵی سی بی ئێس بە پشتبەستن بە بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا نووسیویەتی ئەو تیمەی کە دۆناڵد ترەمپ دەستنیشانی کردووە، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە، ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەت و جارێد کوشنەر پێکهاتووە.

بەڵام ڕۆیتەرز نەیتوانی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا ئەوان لە مەسقەت ئامادە دەبن یان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری دەکەن.

لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی ئەسۆشیتیتێد پرێس بڵاویکردەوە، واشنتن دەیەوێت کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوی پابەندبوونی خۆی ڕابگەیێنێت بۆ ئەوەی هەموو ڕێگاکانی تەنگەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە و هێرشەکانی بۆ سەر کەشتیەکان بوەستێنێت و سەرانە لە هیچ کەشتیەک وەرنەگرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ کەشتی نەوتهەڵگری قەتەری و سعودی کرانە ئامانج، ئەو هێرشانە بوونە هۆی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)