🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك وەزیران ئاراستەی بەدواداچوون لە كوشتنی نەجم عەبدوڵڵای عێراقی و ڕێوشوێنەكانی ڕێگریكردن لەو جۆرە ڕووداوانە كرد.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/11 13:44

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ، وەزارەتی دەرەوە و سەرۆك ئەركانی سوپا و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای بەسرە ئاڕاستە كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكارییەكانی كوشتنی نەجم عەبدوڵڵای هاوڵاتی عێراقی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دەرەوە و سەرۆك ئەركانی سوپا و دەزگا ئەمنییەكانی پەیوەندیدار لە پارێزگای بەسرە ئاڕاستە كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكارییەكانی كوشتنی ماسیگری عێراقی نەجم عەبدوڵڵا.

سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی یاسایی كردەوە بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیانمان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)