🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یەكێتی تۆپی پێی عێراق: بەنیازە بەڕێوەبەرێكی ناوبژیوانی بیانی دابمەزرێنێت و سەرجەم شایستەكان پێش وەرزی نوێ یەكلایی بكاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/11 11:53

بەغدا - INA.- محەمەد داود

سەباح قاسم ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و سەرپەرشتیاری لیژنەی و بەشی ناوبژیوانان دووپاتی كردەوە كە وەرزی نوێی تۆپی پێ شایەتی گۆڕانكاری گشتگیر دەبێت لە میكانیزمی كاركردنی لیژنەی ناوبژیوانان، ئەم گۆڕانكاریانە بریتین لە چاكسازیی كارگێڕی و دارایی بە ئامانجی پەرەپێدانی سیستەمی ناوبژیوانی و زامنكردنی مافی ناوبژیوانان، هەروەها نیازی كۆمەڵەكەی ئاشكرا كرد كە لەدەرەوەی عێراقەوە بەرێوەبەری بەشی ناوبژیوانان بەگرێبەست بكات.

قاسم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كۆمەڵە لیژنەی نوێی ناوبژیوانانی پێكهێناوە و فەرمانی كارگێڕی خۆی دەركردووە، پێنج ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، جگە لە بەشی ناوبژیوانان، كە لایەنی جێبەجێكردن و تەكنیكی مامەڵەی لەگەڵ دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵەكە هەنگاو دەنێت بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ بەڕێوەبەرێك بۆ بەشی ناوبژیوانان لە دەرەوەی عێراقەوە، لە ئێستادا پێداچوونەوە بە ژمارەیەك سیڤی كاندیدە بیانییەكان دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین كەس بۆ سەركردایەتیكردنی بەشەكە لە ماوەی داهاتوودا. ڕوونیشیكردەوە، فیدراسیۆن میكانیزمێكی نوێی بۆ خەرجكردنی پارەی ناوبژیوانان گرتۆتەبەر، لەسەر بنەمای پێدانی سەربەخۆیی دارایی و كارگێڕی بە لیژنەی ناوبژیوانان، لەگەڵ ستافی ژمێریاری تایبەتمەند بۆ بەڕێوەبردنی بابەتە داراییەكان و دڵنیابوون لە خەرجكردنی پارە بەشێوەیەكی ئاسان.

ئاماژەی بەوەشكرد : ناوبژیوانان بەپێی میكانیزمە نوێیەكە یان دەستبەجێ دوای یارییەكان یان مانگانە مووچەكانیان وەردەگرن، دوای ئەوەی ئەو پارەیەی بۆ ئەو باجانە تەرخانكراوە لە چوارچێوەی لیژنەی ناوبژیوانان و بەشی ناوبژیوانان مسۆگەر دەكرێت، بەمەش ئەو دواكەوتنانە نەمێنن كە لە وەرزەكانی پێشوودا ڕوویانداوە.

قاسم دووپاتی كردەوە : كە فیدراسیۆن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەكات بە خەرجكردنی پارەی نەدراو بۆ ناوبژیوانانی خولی نوخبە، ئەمەش ڕێگە خۆش دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی سەرجەم پارە كەڵەكەبووەكان پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ، بە ناوبژیوانانی سەرجەم ئاستەكان و لە سەرجەم وەرزەكانی پێشووشەوە.

ڕوونیشی كردەوە : كە لیژنەی ناوبژیوانان بەرنامەی ڕاهێنانی ڕۆژانە و هەفتانەی ناوبژیوانان لە بەغدا و پارێزگاكان دەگەڕێنێتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی ناوبژیوانان، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئامانجی سەرەكی بەرزكردنەوەی ئاستی تەكنیكی ناوبژیوانان و ئامادەكردنی ناوبژیوانانی لێهاتووە كە توانای نوێنەرایەتی عێراقیان هەبێت لە پێشبڕكێیە كیشوەری و نێودەوڵەتییەكاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)