وەرزش – INA
هەڵبژاردەی ئیسپانیا گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیال دوای ئەوەی بە ئەنجامی (٢-١) لە هاوتایە بەلجیکییەکەی بردەوە، لەو یارییەی کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو.
هەردوو گۆڵەکەی ئیسپانیا لەلایەن فابیان ڕویز و میکێل میرینۆ لە خولەکەکانی (٣٠ و ٨٨)دا تۆمارکران، لە بەرامبەردا چارڵز دی کێتێلار تاقە گۆڵەکەی بەلجیکای تۆمارکرد.
بەو سەرکەوتنەش، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەبێتەوە.