🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هێزەکانی ئێران کوڕە کوردێکی 15 ساڵییان لە گوندێکی سەر بە سەوڵاوا کوشت

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/10 17:56

سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕۆژهەڵات پشتڕاستی دەکەنەوە کە سام حەسەنیی تەمەن 15 ساڵ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گوندی دەرەکێ، سەر بە شاری سەوڵاوا، کوژراوە.

لە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێراندا ئەحسەن حەسەنیی باوکیشی بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوە هەواڵییەکان بۆ ڕێکخراوی هەنگاو، ئەو باوک و کوڕە دوای کارکردنیان لە باخی گێلاسەکانیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن پاسەوانانی سنوریی کۆماری ئیسلامییەوە خراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.

ڕێکخراوی هەنگاو زانیویەتی کە سام حەسەنی لە بەشی سەریەوە پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و باوکیشی لە بەشی ڕانەوە بە سەختی بریندار بووە.

ڕێکخراوەکەی چاودێری مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵات دەڵێت، "تاوانبارکردنی بژێوی هاووڵاتییان، تەقەکردن لە منداڵان و کرێکارانی ناوخۆیی لە زەوی و باخە کشتوکاڵییەکاندا، پێشێلکردنێکی ئاشکرا و بنەڕەتیی مافی ژیانە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)