یاریگا – راندال كۆلۆ موانێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن دوو یانەوە داواكراوە. كۆلۆ موانێ لە هاوینی 2023 لە ئاینتراخت فرانكفۆرتەوە بە بەهای 95 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت. كۆلۆ موانێ وەرزی رابردوو بە خواست لە تۆتنهام یاریی دەكرد و دوای خواستنەكەی گەڕایەوە پاریس سانجێرمان. بە گوێرەی …