بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە لە بەری ڕەسافەی بەغداد برای خۆی کوشتبوو.
وەزارەتەکەدالەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕێگەی فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد/ ڕەسافە - بەشی پۆلیسی زەورا و ئەو هێزەی کۆنترۆڵی ناوچەکەی لەدەستە، توانی تۆمەتبارێک دەستگیر بکات کە بەهۆی ناکۆکییەکی خێزانییەوە برای خۆی کوشتبوو؛ پرۆسەی دەستگیرکردنەکەش دوای بەدواداچوونێکی مەیدانی چڕوپڕ هات، کە تێیدا ئەو چەکەی لە تاوانەکەدا بەکارھاتبوو (کە تفەنگێکی جۆری کڵاشینکۆف بوو) لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی تۆمەتبارەکە پێی بوو، دەستیان بەسەردا گیرا."
لە کۆتایی راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوە دراوە کە "تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لە دژی گیراونەتەبەر."