یاریگا – ئەستێرەیەکی پێشووی فەڕەنسا تووشی لێپێچوونەوەیەکی توند دەبێتەوە بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و چەند تۆمەتێکی دیکەی گەورە. بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لو پاریزیان کە هاوکات لیکیپیش بڵاویکردووەتەوە، سەمیر نەسڕی راپێچی پۆلیس کراوە بۆ لێپێچینەوەی دادوەری بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و پێکهێنانی رێکخراوی تاوانکاریی و هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر. سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە نەسڕی بۆ ماوەی 10 کاتژمێر …