یاریگا – هەڵبژاردەی پۆرتوگال خۆرخێ خێسوسی وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشان دەكات. پۆرتوگال لە قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا 1-0 دۆڕا و ماڵئاوایی کرد، دوای یارییەکە رۆبێرتۆ مارتینێز رایگەیاند واز لە پۆستی راهێنەرایەتی پۆرتوگال دەهێنێت و ئەمڕۆ بەفەرمی دوورخرانەوەی ئەو راهێنەرە راگەیەندرا. فابریزیۆ رۆمانۆ لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد خۆرخێ خێسوس لە جێگای رۆبێرتۆ مارتینێز …