بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخەکانی گاز لە بۆرسەکانی ئەوروپادا بەرزبوونەوەیەکی توندیان بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، کە تێیدا هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربرەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.
بەگوێرەی داتاکانی بۆرسەی لەندەن بۆ گرێبەستە داهاتووەکان (ICE)، گرێبەستە داهاتووەکانی مانگی ئابی داهاتوو بەپێی پێنوێنی TTF (کە بنکەکەی لە هۆڵەندایە)، مامەڵەکانی خۆی لە ئاستی ٥٧١ دۆلاردا کردەوە و زیادبوونی بە ڕێژەی ٣.٧٪ تۆمار کرد.
تا کاتژمێر ٩:٠٩ بە کاتی مۆسکۆ، پێنوێنەکە ٥٦٦.٦ دۆلاری تۆمار کردبوو (زیادبوون بە ڕێژەی ٢.٩٪)، پێش ئەوەی بازدانەکەی خێراتر بێت و تا کاتژمێر ١١:٢٢ بە کاتی مۆسکۆ بگاتە ٥٨٠.٥ دۆلار، بەمەش زیادبوونی بە ڕێژەی ٥.٤٪ بەدەستهێنا بە بەراورد بە نرخی داخرانی پێشوو کە ٥٥٠.٦ دۆلار بوو بۆ هەر هەزار مەتر سێجا.
ئەم بەرزبوونەوە توندە دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە ئاگربرەست لەگەڵ ئێران لە ڕوانگەی ئەوەوە "چیتر کاری پێناکرێت"، و گوتیشی "گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران مانای خۆیان لەدەستداوە"، ئەمەش ترسی لای بازاڕەکان دروستکرد لە هەڵکشانی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ڕێڕەوێکی زیندووە بۆ دابینکردنی وزەی جیهانی.