🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دەرەوەی عومان: سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی بەحرەین و کوەیت و دوو کەشتیی بازرگانیی سعوودی و قەتەری دەکەین لە هورمز

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/08 13:29

بەدواداچوون - INA

وەزارەتی دەرەوەی عومان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی بەحرەین، کوەیت و دوو کەشتیی بازرگانیی سعوودی و قەتەری کرد لە گەرووی هورمز.

وەزارەتی دەرەوەی عومان ڕایگەیاند: "سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی بەحرەین، کوەیت و دوو کەشتیی بازرگانیی سعوودی و قەتەری دەکەین لە گەرووی هورمز".

جەختیشیکردەوە: "هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و سەلامەتی دەریاوانی"، داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد کە "گرژییەکان ڕابگرن و زمانی گفتوگۆ و چارەسەرە دیپلۆماسییەکان بخەنە پێشەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)