🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لیژنەی باڵا: ٤٣٠٠ ڕاگەیاندکاری عێراقی و بیانی بەشدارییان لە ڕووماڵکردنی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئایەتوڵا خامنەییدا کردووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/08 13:11

بەغداد – INA

گوتەبێژی فەرمی لیژنەی باڵای ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، فەریق سەعد مەعن، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە نزیکەی ٤٣٠٠ ڕاگەیاندکاری عێراقی و بیانی بەشدارییان لە ڕووماڵکردنی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئایەتوڵا خامنەییدا کردووە.

مەعن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "پەخشی ڕاستەوخۆی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تا ئەم ساتە بەردەوامە، بە جۆرێک سەرجەم کەناڵە ئاسمانییەکانی عێراق ڕووداوەکەیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ گواستووەتەوە، لە کاتێکدا ژمارەیەک لەوان لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕێوڕەسمەکەوە تا ئێستا بەردەوامن لە پەخشی ڕاستەوخۆ".

ڕوونیشیکردەوە، "ڕووداوەکە دەنگدانەوە و ڕووماڵێکی میدیایی بەرفراوانی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە، بەوپێیەی نزیکەی هەزار ڕاگەیاندکاری غەیرە عێراقی بەشدارییان لە ڕووماڵکردنیدا کردووە، کە ئەوانیش ئەو ڕاگەیاندکارانەن کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە، لە کاتێکدا ژمارەی ڕاگەیاندکارە عێراقییە بەشداربووەکان گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار و سێسەد ڕاگەیاندکار لە هەردوو پارێزگای نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای پیرۆز، کە نوێنەرایەتی کەناڵە ئاسمانییەکان، ئاژانسەکانی هەواڵ، ڕادیۆکان، ڕۆژنامەکان و پلاتفۆرمە جیاوازە دیجیتاڵییەکان دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی پەخشی دەرەکی (SNG) کە ڕووداوەکەیان لە نەجەفی ئەشرەف گواستووەتەوە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٠ ئۆتۆمبێل، کە زۆربەیان خزمەتگوزاری پەخشی خۆڕایی (Clean Feed)یان دابین دەکرد، لە پاڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە دامەزراوە میدیاییە جیاوازەکان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)