🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی ئێران: بە جێگیری دەوەستین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانمان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/08 12:14

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئێران، مەسعود پزیشکیان جەختیکردەوە: وڵاتەکەی جێگیرە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی ئێران.

پزیشکیان لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "بە جێگیری دەوەستین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانمان".

ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترمپ، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لە ئەنجامدانی هێرشی بەهێز دژ بە ئێران کردەوە، و هاوکات ئاماژەی بەوەکرد: کە پێیوایە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە و نامەوێت مەمەڵە لەگەڵ ئێرانییەکاندا بکەم.

ترەمپ لە لێدوانەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو بە هێزێکی زۆر گەورەوە هێرشمان کردە سەر ئێران، چونکە ئەوان مووشەکیان ئاڕاستەی کەشتییەکان کردبوو، بەو هۆیەشەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەڵامی دایەوە"، جەختیشیکردەوە: "ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

یشی خستەەڕوو: "کاتێکی زۆرمان لەگەڵ ئێران بەفیڕۆ دا و دەبێت کارەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین، من دڵخۆش نیم بە (ناتۆ) چونکە یارمەتییان نەداین بۆ ڕزگاربوون لە ئێران".

وتیشی: "ئیسپانیا کەیسێکی دۆڕاوە و هاوبەشێکی خراپە لە ناتۆدا، پێوەندییە بازرگانییەکانم لەگەڵیاندا دەپچڕێنم و سەردانیان ناکەم"، ئاماژەی بەوەشکرد: کە "زۆرێک لە وڵاتانی ناتۆ هیچ بڕە پارەیەکیان نەدەدا لە کاتێکدا ئێمە ١٠٠٪ی بودجەی هاوپەیمانێتییەکەمان دەدا".

ئەوەشی خستەروو کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلاری خەرج کردووە بۆ پاراستنی وڵاتانی ناتۆ لە ڕووسیا، بەڵام ئەوان یارمەتییان نەداین".

ئاماژەی بەوەش کرد: "پێم وایە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە و نامەوێت مەمەڵە لەگەڵ ئێرانییەکاندا بکەم".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)