بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، باری کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمانکاتدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بەرزبوونەوەیەکی نوێی لە پلەکانی گەرما کرد.
له بهیاننامهیهكی دهستهكهدا كه به بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی نێرداروە، هاتووه: "سبەی پێنجشەممە، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی سووک بۆ مامناوەند و لە ماوەی ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ (40) کم/س، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک بەشی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوەی دەبن، و لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرزدەبنەوە، و لە ناوچەی باشووریش کەمێک دادەبەزن بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، مەودای بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (8-10) کم، و لە کاتی تۆز و خۆڵدا (3-5) کم دەبێت".
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردووە: "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک و سلێمانی 38، هەولێر و نەینەوا 40، کەرکوک و ئەنبار 41، بەغداد و سەڵاحەدین و کەربەلای پیرۆز 42، دیالە و بابل و واست و دیوانییە و نەجەفی ئەشرەف 43، زیقار و موسەننا و بەسڕە 44، و میسان 45".
راشیگەیاند: "ڕۆژی هەینی، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور هاوشێوەی دەبن، و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو".
ئاشكراشیكرد: "کەشوهەوای ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە مامناوەند دەبێت و لە ماوەی ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ (40) کم/س، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێنی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوەی دەبن و لە ناوچەکانی باشوور و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، مەودای بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (8-10) کم، و لە کاتی تۆز و خۆڵدا (3-5) کم دەبێت".
رونیشیكردەوە: "یەکشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەی باشوور، و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو".